ئه‌رده‌ن ره‌تيده‌كاته‌وه پارێزبه‌ندى بداته سه‌ربازه ئه‌ڵمانييه‌كان
ئه‌و سه‌ربازه ئه‌ڵمانيانه‌ى له بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجه‌رليكه‌وه گواسترانه‌وه ئه‌رده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و سه‌ربازه ئه‌ڵمانيانه‌ى له بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجه‌رليكه‌وه گواسترانه‌وه ئه‌رده‌ن، پارێزبه‌ندى ياساييان پێ نادرێت و حكومه‌تى ئه‌رده‌ن ره‌تيده‌كاته‌وه، رازيبێت له كاتى ئه‌نجامدانى تاواندا له سه‌رووى ياساى ئه‌رده‌نه‌وه بن.
كه‌ناڵى دوێتچه‌ڤێله‌ى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، به‌رلين هه‌وڵيداوه، سه‌ربازه‌كانيان پارێزبه‌ندى ياساييان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌رده‌ن ئه‌وه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له مانگى حوزه‌يرانى رابردوودا، ئه‌ڵمانيا بڕياريدا هێزه‌كانى له بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكى توركيا بگوازێته‌وه بۆ ئه‌رده‌ن.
له ئێستادا 250 سه‌ربازى ئه‌ڵمانيا له ئه‌رده‌ن له ئه‌ركدان.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياندووه، شاندى حكومه‌ته‌كه‌يان هێشتا له هه‌وڵ و دانووستاندايه له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن بۆ رێككه‌وتن له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه.
به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا مافى په‌نابه‌رێتى به‌خشيوه به ژماره‌يه‌ك له‌و سه‌ربازه توركانه‌ى له كوده‌تاى 15ى ته‌مموزى 2016 به‌شدار بوون، توركيا رێگه نه‌دا په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانيا سه‌ردانى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك بكه‌ن و به‌و هۆيه‌وه گرژى له نێوان هه‌ردوو وڵات هاتووه‌ته ئاراوه.