پێشمەرگە پێنج كچی ئێزدی رزگاركرد و 5 چەكداری داعشی كوشت
داعش ھێرشی كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە

K24 - دھۆك
پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە، لە نزیك ناحییەی عیازیەی سەر بە قەزای تەلەعفەر ھێرشێكی داعشی تێكشكاند، لە چالاكییەكی پارتیزانیشدا پێشمەرگە پێنج كچی ئێزدی لە دەستی چەكداری داعش رزگاركرد".
عەمید عزەدین سەعدون، فەرماندە لە ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان24 راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5 چەكداری داعش ویستیان دزە بكەنە نێو سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە نزیك ناحییەی عیازیەی سەر بە قەزای تەلەعفەر، پێشمەرگە لێیان ھاتنە دەست رووبەڕوویان بوونەوە، دوو چەكداری داعش خۆیان تەقاندەوە و سێی دیكەشیان لەلایەن پێشمەرگە كوژران و تەرمەكانیان لەبەر دەستی پێشمەرگەدایە".
گوتیشی: "لە لایەكی دیكە لە چالاكییەكی پارتیزانیدا ھێزی پێشمەرگە لە گوندی ھەلوم پێنج كچی ئێزدیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركرد".
ھەر لەوبارەوە ئاشتی كۆچەر، بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە بە كوردستان24 گوت: "ئێوارەی دوێنێ لە دوو لاوە كەتنە نێو بۆسە و ژمارەیەكیان كوژران، ھەروەھا پێنج كچی ئێزدی رزگاركران".
