پزیشكێكی میللی گوێچكه‌ی مرۆڤی به برژاوی ده‌رخواردی خه‌ڵكیداوه
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شێوینراوی ژنێك تۆڕێكی تایبه‌تی مرۆڤخۆره‌كان ئاشكرا بوون

K24 - هه‌ولێر:
ترس و دڵه‌ڕاوكێ باڵی به‌سه‌ر هۆزی "شایامویا"ـی هه‌رێمی كوالازولو - ناتال له باشووری ئه‌فریقادا كێشاوه، پاش ئه‌وه‌ی ته‌رمی ژنێكیان به سه‌ربڕاوی دۆزیوه‌ته‌وه.
خێزانی زینل كه ته‌مه‌نی 25 ساڵانه و له مانگی ته‌مووزی رابردووه‌وه دیارنه‌ماوه تا ئه‌و كاته‌ی ته‌رمه شێوێنراوه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، پێیانوایه بووه‌ته قوربانیی ئه‌و تۆڕه تایبه‌تمه‌نده‌ی راوی مرۆڤ ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی مرۆڤخۆره‌كانی ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌یشه‌وه 5 كه‌س كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به كوشتنی ئه‌و ژنه‌وه هه‌بێت ده‌ستگیركراون.
ته‌رمی شێوێنراوی ژنه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه‌و هه‌فته‌ی رابردووش پیاوێك خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه، گوتوویه‌تی: "من پزیشكی میللیم و هاوكاریی ئه‌و كه‌سانه‌م كردووه كه گۆشتی مرۆڤ ده‌خۆن.
به‌ڵام به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، سه‌ره‌تا پیاوانی پۆلیس باوه‌ڕیان به قسه‌ی ئه‌و پیاوه نه‌كردووه و چیرۆكه‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه. به‌ڵام كاتیك ده‌ست و قاچێكی مرۆڤی خستووه‌ته به‌رده‌ستیان، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیریان كردووه.

دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس چوونه‌ته ماڵی ئه‌و پیاوه‌ی كه كوخه‌كه‌یشی به كرێی گرتووه، بینیویانه 8 گوێچكه‌ی مرۆڤ بۆ برژاندن ئاماده‌كراوه.
ئه‌و پیاوه گوێچكه‌ی مرۆڤی به برژاوی، پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه به دوای ده‌ستكه‌وتنی تایبه‌تمه‌ندی جادووگه‌ریی و ده‌ستكه‌وتنی پاره و ده‌سه‌ڵات و پارێزراویدا گه‌ڕاون.
هه‌روه‌ها له ماڵی ئه‌و "پزیشكه میللییه‌دا" به‌شی دیكه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه‌و خراونه‌ته ناو كیسه‌وه، پاشماوه‌ی جله‌كانی "هلاچوایۆ"ـیان به خوێنه‌وه له ماڵه‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌و خێزانه‌كه‌ی جله‌كانیان ناسیوه‌ته‌وه.

به‌ڵام تا ئێستا پۆلیس چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی پشكنینی DNA ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و پاشماوانه‌ی ماون بۆ ژنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه یان منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵانه.
ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی ناوچكه لای پۆلیس شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه كه له خواردنه‌كانی ئه‌و "پزیشكه میللییه"یان خواردووه، تا ئێستاش ئه‌و پێنج كه‌سه له زینداندان و چاوه‌روان ده‌كرێت دادگایی بكرێن و بڕیار له چاره‌نووسیان بدرێت.