فەرماندەیی گشتی پێشمەرگە راگەیەندراوێك لەبارەی شەڕی عیازییە بڵاودەكاتەوە
"تەرمی 130 چەكداری داعش لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە جێماوە"
K24 - ھەولێر
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان راگەیەندراوێك لەبارەی شەڕی عیازییە بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، چەكدارانی داعش كەوتوونەتە بۆسەی پێشمەرگە و 130 تەرمی چەكدارانیان لە سەنگەرەكان جێماوە.
لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە شەڕی تەلەعفەر و ئاڤگەنی (عیازییە) تووشی شکست هاتن، هەوڵی ئەوەیان دا ڕێگایەک بۆ خۆدەربازکردن بەرەو سووریا بکەنەوە. بەڵام پێشمەرگەی کوردستان ئامادەیی تەواویان هەبوو و تیرۆریستان لە باکووری تەلەعفەر و ئاڤگەنی، کەوتنە بۆسەی پێشمەرگەوە".
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات: "دوای شەڕێکی قورس لە ئەنجامدا لەماوەی 72 سەعاتی ڕابردوودا تیرۆریستان تووشی شکست و زیانی گەورە هاتن و لاشەی 130 تیرۆریست کەوتۆتە دەست پێشمەرگەی کوردستان".
دەقی راگەیەندراوی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە شەڕی تەلەعفەر و ئاڤگەنی (عیازییە) تووشی شکست هاتن، هەوڵی ئەوەیان دا ڕێگایەک بۆ خۆدەربازکردن بەرەو سووریا بکەنەوە. بەڵام پێشمەرگەی کوردستان ئامادەیی تەواویان هەبوو و تیرۆریستان لە باکووری تەلەعفەر و ئاڤگەنی، کەوتنە بۆسەی پێشمەرگەوە و دوای شەڕێکی قورس لە ئەنجامدا لەماوەی 72 سەعاتی ڕابردوودا تیرۆریستان تووشی شکست و زیانی گەورە هاتن و لاشەی 130 تیرۆریست کەوتۆتە دەست پێشمەرگەی کوردستان و گەڕان بەدوای پاشماوەکانی ئەو تیرۆریستانە بەردەوامە.
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
29ـی8ـی2017