ئه‌نقه‌ره: بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك "پێشێلكردنى ده‌ستووره"
به‌شدارى له پرۆسه‌ى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
توركيا دژايهتى خۆى بۆ بڕيارى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ربڕى كه تێيدا رايگه‌ياندبوو، به‌شدارى له پرۆسه‌ى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ريفراندۆم به "پێشێلكردنێكى مه‌ترسيدارى" ده‌ستوورى عێراق ده‌زانين.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه بڕياره‌كه له كاتێكدا ده‌رچووه كه كوتله عه‌ره‌بى و توركمانييه‌كان بايكۆتى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكيان كردووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌ڵقه‌يه‌كى نوێيه له زنجيرهيهك هه‌ڵه".
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، توركيا راى خۆى سه‌باره‌ت به ريفراندۆم گه‌ياندووه‌ته هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى به‌غدا.
له به‌ياننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا باسيشى له‌وه كردووه، كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى هه‌رێمى كوردستان له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم و عێراقدا نيين و ئاشتى به‌دى ناهێنن.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، بڕياريدا له كه‌ركووك و سنوورى پارێزگاكه‌دا پرۆسه‌ى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت كه بڕياره له 25ى ئهيلوولى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
پێشتر گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا رايگه‌ياندبوو، كه‌ركووك شارێكه كورد و عه‌ره‌بى تێدايه، به‌ڵام به ناسنامه "توركمانييه".