پوتن ده‌بێته مامۆستا
ده‌یه‌وێت ئه‌و نه‌ریته بگۆڕێت، كه سه‌رۆك وڵاته‌كان ته‌نيا زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆك كۆماری رووسیای فیدراڵ، وا بڕیاره رۆژى 1ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017 له قوتابخانه‌یه‌كی هه‌رێمی یاروسلاڤلی وڵاته‌كه‌ی وێڕای ئه‌وه‌ی زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2017-2018 لێ ده‌دات، وانه‌یه‌ك له‌ژێر ناوی (دید و روانگه‌ی رووسیا بۆ داهاتوو) پێشكه‌ش بكات.
پوتن به‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌و نه‌ریته بگۆڕێت، كه سه‌رۆك وڵاته‌كان ته‌نيا زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌ده‌ن.
به‌شی راگه‌یاندنی كۆشكی كرێملن بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد، كه ڤلادیمێر پوتن دوای زه‌نگ لێدان و وانه وتنه‌وه‌كه‌ی، به‌شداری ده‌كات له كۆڕبه‌ندێكی قوتابیانی به‌هره‌مه‌ند كه له‌و هه‌رێمه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی ئاماژه‌يه،هه‌موو ساڵێك پوتن له قوتابخانه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌دات، ساڵی رابردوو 2016 له قوتابخانه‌یه‌كی هه‌رێمی ڤلادیڤه‌ستۆك به‌شداری له زه‌نگ لێدان كرد و ساڵی 2015دا له قوتابخانه‌یه‌كی شاری سۆچی زه‌نگی ده‌ستپێكی خوێندنی لێدا.
