سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان: بەدواداچوون بۆ ئەو ھێزە دەکەین كە لە لوبنانەوە گوازراونەتەوە سەرسنووری عێراق

"بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی 2014 جێبەجێ کرا"

K24 - ھەولێر

سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك لەبارەی گواستنەوەی ھێزێكی داعش لە لوبنانەوە بۆ سنوورەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەو ھێزە دەکەین و بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی 2014 جێبەجێ کرا.

لە راگەیەندتاوەكەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "هێنانی ئەو هێز لە لوبنانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەر سنوورەکانی عێراق جێگەی گومانە و زۆر بە جیدی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین و ئەوە بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی 2014 جێبەجێ کرا و بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە".

لەو راگەیەندراوەدا ئەوەشخراوەتەروو: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەماهەنگی و هاوکاریی تەواوی لەگەڵ سوپای عێراق دەبێت بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک"

 

دەقی راگەیەندراوی وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە بەپێی ڕێککەوتنێکی گوماناوی، هێزێکی زۆری تیرۆریستان لە لوبنانەوە گوازراونەتەوە سەر سنووری عێراق.

هێنانی ئەو هێز لە لوبنانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەر سنوورەکانی عێراق جێگەی گومانە و زۆر بە جیدی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین و ئەوە بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی 2014 جێبەجێ کرا و بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە.

لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەماهەنگی و هاوکاریی تەواوی لەگەڵ سوپای عێراق دەبێت بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک.

دکتۆر ئومێد سەباح

وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

30ـی8ـی2017