وەزارەتی پەروەردە یەكەم رۆژی دەوامی خوێندنی ئەمساڵی دیاركرد
دەبێ لەم رۆژە مامۆستایان پەیوەندی بە قوتابخانەكان بكەنەوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی خوێندنی 2017- 2018 دیاركرد و وادەی پەیوەندیكردنەوەی مامۆستایانیش بە قوتابخانەكان دەست نیشانكرا.
وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردەوە: "رۆژی 2017/9/9 یەکەم رۆژی پەیوەندیکردنی مامۆستایان (مباشرە) یە بە قوتابخانەکانەوە".
راشیگەیاند: "رۆژی 2017/10/2 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنە".