فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 19 پاسه‌وانی ئه‌ردۆغان ده‌رده‌چێت
ره‌نگه ئاڵۆزی بكه‌وێته نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی دادوه‌ران له دادگای واشنتن به فه‌رمی 19 كه‌سی به هێرشكردنه‌سه‌ر خۆپێشانده‌ران له مانگی ئایاری رابردوو تۆمه‌تباركرد.
له مانگی ئایاری رابردوو، دوای سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ واشنتن، شه‌ڕوپێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغان روویدا، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی زۆری له نێوخۆیی ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه.
هاوكات به گوێره‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ران، له‌و نۆزده كه‌سه، به فه‌رمی ناسنامه‌ی پازده كه‌سیان دیاریكراوه و دادگا راشیگه‌یاندووه، كه به‌رپرسان و پاسه‌وانانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر خۆپێشاندانێكی ئاشتیخوازانه‌یان رووبه‌رووكراوه‌ته‌وه و كه به بۆكس و شه‌ق هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر خۆپێشانده‌ران.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای واشنتن ره‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ببات.