روونكردنه‌وه‌يه‌ك له باره‌ى زۆربوونى خواست له‌سه‌ر به‌نزين
وه‌ك رۆژانى رابردوو، بڕى پێويست به‌نزين هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ده‌روازه‌ى سنوورى ئيبراهيم خهليلهوه رايگه‌ياند، وه‌ك رۆژانى رابردوو، بڕى پێويست به‌نزين هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان و هيچ ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م هێنانى بهنزيندا نييه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك به‌نزينخانه قه‌ره‌باڵغى درووستبووه، گوايه به‌نزين كه‌مبووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستييه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، هه‌زاران هاووڵاتى توركيا له هه‌رێمى كوردستانه‌وه روويانكردووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌يان و ئه‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغى له ده‌روازه‌ى سنوورى ئيبراهيم خه‌ليل درووستكردبوو، كه بووه‌ته هۆى درووستبوونى ده‌نگۆى دوور له راستى له باره‌ى سووتهمهنييهوه.