پێشمه‌رگه سێ داعشی بۆمبڕێژكراوی كوشت
ده‌یانویست خۆیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێننه‌وه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی عیازییه رایانگه‌یاندووه كه "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌وڵێكی خۆكوژی چه‌كدارانی داعشی له ده‌وروبه‌ری شاره‌دیی عیازییه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، كاتێك ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان "3 خۆكوژی داعش سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌وڵیانداوه، له گوندی "به‌شار"ـی سه‌ر به شاره‌دێی عیازییه، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌نه ئامانج، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رله‌وه‌ی رێگه بده‌ن ئه‌و خۆكوژانه له سه‌نگه‌ره‌كان نزیكببنه‌وه‌و خۆیان بگه‌یه‌ننه ئامانجه‌كانیان، هه‌مویانیان كوشتووه و هیچ زیانێكیش به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌كه‌وتووه".
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له 19/8/2017 و به تایبه‌تی هێرشی هێزه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر شاره‌دێی عیازییه، رۆژانه چه‌كدارانی داعش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ببڕن و خۆیان بگه‌یه‌ننه سووریا، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به‌و ئامانجه بگه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 170 چه‌كداری داعش، به ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایشی ناوچه‌كه، كوژراون.