سه‌ركرده‌یه‌كی به‌در داوای ده‌ركردنی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیره كورده‌كانی به‌غدا ده‌كات
"ده‌بێت وڵاتینامه و پاسپۆرت له كورد وه‌ربگیرێته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو موڵك و ماڵیاندا بگیرێت"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی به‌در، كه هادی عامری ئه‌مینداری گشتی ئه‌و ریكخراوه‌كه‌یه‌تی و به نه‌ته‌وه توركمانه، داوای ده‌ركردنی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق و وه‌زیره كورده‌كانی به‌غدا ده‌كات، ئه‌وه‌یشی وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خستووه‌ته روو.
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در، له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گوتوویه‌تی: "یه‌كێك له‌و رێكارانه‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌توانێت وه‌ك مامه‌ڵكردنێكی هاوشێوه به‌رامبه‌ر كورد بیگرێته‌به‌ر ئه‌وه‌یه "پێویسته به‌رامبه‌ر كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوشیوه‌ی مامه‌ڵه بكه‌ین، نه‌ك په‌نا بۆ جه‌نگ ببه‌ین كه ماوه‌ی 50 ساڵه بێ ده‌ره‌نجام هه‌ڵگیرساوه".
به‌یاتی ده‌ڵێت: "پێویسته سه‌رۆككۆماری عێراق به‌غدا جێبهێڵێت، چونكه هیچ مانایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه كه سه‌رۆككۆمار له كورد بێت، له‌سه‌ر وه‌زیره كورده‌كانیش پێویسته له به‌غدا بڕۆن. هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵی كورده‌كانی به‌غدا و پاریزگاكانی دیكه‌دا بگیریت".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی رێكخراوی به‌در داوایكردووه كه "وڵاتینامه‌ی عێراقی "جنسیه" و پاسپۆرت له كورد وه‌ربگیرێته‌وه و دان به ده‌وڵه‌تی كوردستان نه‌نرێت".