رووداوێكی ھاتووچۆ ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا

K24 - ھەولێر

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری گەرمیان، ژمارەیەك كەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە: "سەر لە بەيانى ئەمڕۆ پينجشەممه كاتژمێر 6:30 رووداوێكى هاتووچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرى (هۆیندا ئەلنترا تاكسى و پاس هۆندا ) له رێگای قەرەتەپە- جەبارە نزيك گوندى قەريتاغ روویدا".

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كردووە: "لەم رووداوە شوفێری ئۆتۆمبێلی ھۆندا ئەلنترا گیانی لە دەستداوە و 3 سەرنشین و شوفێری پاسەكەش برینداربوون".

رووداوێكی ھاتووچۆ ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
رووداوێكی ھاتووچۆ ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
رووداوێكی ھاتووچۆ ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
رووداوێكی ھاتووچۆ ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە