بارزانی: له سایەی خوێنی پاکی شه‌هیدان گەلی کوردستان بە سەربەخۆیی دەگات
دڵنیایی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ئازادی و ده‌ستكه‌وتانه‌ی گه‌لی كوردستان، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه و دڵنیاییش ده‌دات، كه خوێنی شه‌هیدان به فیڕۆ ناچێت.
بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا، كه به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه، وێڕای ئاراسته‌كردنی جه‌ژنه پیرۆزه بۆ خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدان، دووپاتی ده‌كاته‌وه، لە سایەی خوێنی پاکی شه‌هیدان گەلی کوردستان بە سەربەخۆیی دەگات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان...
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی سەربەرز و خۆشەویست دەکەم، هیوادارم هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت.
ئەم ئازادی و دەستکەوتانەی گەلی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدە نەمرەکانمانە، دڵنیاتان دەکەم پشت بە خوای گەورە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و، لە سایەی خوێنی پاکیان گەلی کوردستان بە سەربەخۆیی دەگات.