خه‌زعه‌لى هه‌ڕه‌شه له كوردستان ده‌كات
"ئه‌گه‌ر جياببنه‌وه وه‌ك داگيركه‌ر مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين"
K24 – هه‌ولێر:
قه‌يس خه‌زعه‌لى، فه‌رمانده‌ى ميليشياى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، دژايهتى خۆى بۆ خواستى خه‌ڵكى كه‌ركووك و بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ربڕى له باره‌ى به‌شداريكردنيان له پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بڕياريدا به‌شدارى له پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات، چه‌ند لايه‌نێكى عێراقى دژايهتى خۆيان بۆ ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ربڕيوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى، قه‌يس خه‌زعه‌لى وتارى نوێژى جه‌ژنى له نه‌جه‌ف خوێنده‌وه و تێيدا وتى: "پرسى به‌شداريكردنى كه‌ركووك له راپرسى بابه‌تێكى زۆر مه‌ترسيداره، پێويسته هه‌ڵوێستى ره‌سمى له باره‌وه بدرێت، هه‌ڵوێستێكى روون و راشكاوانه و يه‌كلا كه‌ره‌وه بێت، چونكه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى ياسا و ده‌ستووره و ده‌بێت كاردانه‌وه به‌رامبه‌رى به ئه‌ندازه‌ى قه‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌يه بێت كه درووستبووه".
خه‌زعه‌لى گوتيشى: "ئه‌گه‌ر جيابوونهوه و بوونه ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا به گوێره‌ى ياسا و ده‌ستوور ئه‌و زه‌ويانه‌ى عێراق ئێوه كۆنترۆڵتان كردووه، به داگيركراو هه‌ژمار ده‌كرێن و ئه‌و كاته هيچ عێراقييه‌ك له حكومه‌ت و په‌رله‌مان رازى نابێت به‌شێكى خاكه‌كه‌ى داگيركراو بێت".
گوتيشى: "ئێمه له رابردوودا ئه‌زموونمان هه‌يه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داگيركاريدا و عێراقى ئێستا له رووى سياسى و سه‌ربازييه‌وه به‌هێزه به تايبه‌تى دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى بهدهستيهێناوون و حه‌شدى شهعبيمان هه‌يه".