دوو كارمه‌ندی دیكه‌ی ئێن ئار تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه
هيوادارن هاوكارانييان له كه‌ناڵه‌كه "بێلایەنی" بکەن بە بنەمای کارەکانی داهاتوویان
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌یه‌كه كارمه‌ندانی ئێن ئار تی، ده‌ستبه‌رداری كاره‌كانییان ده‌بن له كه‌ناڵه‌كه، به‌تایبه‌تیش دوای راگه‌یاندنی كه‌مپینی نه‌خێر بۆ ریفراندۆم، له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیدی خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا.
پێشتریش شوان هه‌ركی و كاژین حه‌سه‌ن، كه هه‌ردووكیان بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه بوون، وازهێنانی خۆیان له كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاند.
له دوایین پێشهاتیشدا، هه‌ریه‌ك له سەرهەنگ حارس و هەڵگورد سەمەد، كه یه‌كێكیان به‌رپرسی نووسینگه‌ی له‌نده‌نی كه‌ناڵه‌كه‌یه و یه‌كێكیان په‌یامنێری پاریسه، روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا وازهێنانی خۆیان له كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاند و ده‌ڵێن: "چیتر کارمەندی کەناڵی NRT نین و کۆتایی بە ڕاژەکانمان دەهێنین".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی كه‌ناڵه‌كه هاتووه: "ئومێدی سەرکەوتن بۆ هاوکارانی پێشوومان لەو کەناڵەدا دەخوازین و هیوادارین "بێلایەنی" بکەن بە بنەمای کارەکانی داهاتوویان".
له دوای راگه‌یاندنی كه‌مپینی "نه‌خێر له ئێستادا" له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید، له 25ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی رابردوو و وه‌ستانه‌وه له دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه وازیان هێناوه، هه‌ندێكیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌ناڵه‌كه بێلایه‌نی له‌ده‌ستداوه.