بانگه‌شه بۆ ریفراندۆم ده‌ست پێده‌كات
كۆمیسیۆن: 17 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژرادن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: " رۆژی سێ شه‌ممه 5/9/2017، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی 17 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
به گوێره‌ی راگه‌یێنراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژرادن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌ركی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسییه‌كه‌ی رۆژی 25/9/2017 له‌سه‌رشانه، بانگه‌شه بۆ ریفراندۆمه‌كه له رۆژی 5/9/2017 ده‌ست پێده‌كات و رۆژی 22/9/2017 كۆتایی دێت.