كەركووك بەرامبەر ھەڕەشەكان دەوەستێتەوە
"دەبێ خوێندنەوەی جدی بۆ ھەڕەشەكانی حەشدی شەعبی بكرێت"
K24 - كەركووك
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ریفراندۆم، بەشێك لە ئەندام و بەرپرسانی حەشدی شەعبی و کەسایەتییە عێراقییەکان، ھەڕەشەی بەکارھێنانی ھێز دەکەن لەدژی کورد، ھەڕەشەکانیش زیاتر لەسەر کەرکووكە، بەرپرسانی کوردیش لە کەرکووك ھەرچەندە بەپێویستی دەزانن خوێندنەوەی جدی بۆ ئەو ھەڕەشانە بکرێت، بەڵام لەھەمان کاتیشدا دەڵێن، ھەڕەشەکان کاریگەرییان لەسەر بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی نابێت و ھێزەکانی پێشمەرگەش ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەرھێرشێك کە بکرێتە سەریان، بەرپرسێکی حەشدی شەعبیش داوا دەکات کێشەکان لە رێگەی گفتووگۆوە چارەسەر بکرێن.