محەممەد حاجی مەحموود: له قورئاندا نه‌نووسراوه تا هه‌تایه له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنینه‌وه
محەممەد حاجی مەحموود: عێراق هەوڵی پەراوێزخستنی گەلی کوردستان دەدات
K24 - هه‌ولێر:
محەممەد حاجی مەحموود،سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پانێلێکدا لە شارۆچکەی مێرگەسۆر رایگەیاند، ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافێکی رەوای گەلی کوردستانە و له قورئاندا نه‌نووسراوه تا هه‌تایه له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنینه‌وه .
پانێله‌كه له ژێر ناوی "ویستی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی" سازكراوه‌و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و ئه‌كادیمی و شاره‌زایان به‌شدارییان تێدا كردووه.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود جەختیشیکردەوە، حکومەتی عێراق هەوڵی پەراوێزخستنی گەلی کوردستانی دا و کوردی وەکو هاوبەشێکی راستەقینە قبووڵنەکرد. ئاماژەی بەوەشدا، هەڵوێستەکانی بەغدا هۆکاربوون، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بیر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بکاتەوە.