فڕۆكه‌یه‌ك به 50 سه‌رنشینی كورده‌وه به هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق ده‌نیشێته‌وه
به ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌كه له لوبنان ده‌گه‌ڕایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی عێراق كه زیاتر له 50 هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان تێدایه بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا نیشتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستان 24 فڕۆکەیەکی عێراقی کە 88 سەرنشینی تێدابووە، لە کاتی گەڕانەوەی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بزوێنەری لای چەپی تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بووە و به ناچاری لە فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پایتەختی سووریا بنیشێتەوە.
زیاتر لە 50 سەرنشینی نێو فڕۆکەکە هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن و بەشێکی دیکەیان عێراقی و لوبنانین، تا ئێستاش ئەو هاووڵاتیانە لە دیمەشق چاوەڕێی فڕۆکەیەکی عێراقی دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەو دیمەنانەی دەیبینێن هی ناو فڕۆکەکەن کە لەلایەن سەرنشینەکانی نێو فڕۆکەکە بۆ کوردستان 24 رەوانەکراون.