ئەدهەم بارزانی: ھیوادارین لایەنەكانی دیكەش بێنە نێو رێككەوتنی پارتی و یەكێتی

پارتی و یەكێتی رێككەوتنی نوێ واژوو دەكەن

K24 - سلێمانی

ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە بە كوردستان24 رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان رێککەوتنێکی نوێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان واژوو دەکەن.

گوتیشی، هیوادارین حزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بێنە نێو رێککەوتنەکە.