به‌ڕێوبه‌رى كوردستان 24: ده‌وڵه‌تى كوردستان سه‌رچاوه‌ى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌يه
عێراق به شێوه‌يه‌كى خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى گشتى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ توێژينه‌وه و راگه‌ياندن نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسى رايگه‌ياند، درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه.
نوره‌دين وه‌يسى گوتيشى: عێراق به شێوه‌يه‌كى خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه و عێراق يه‌كگرتوو نه‌بووه و كورد وه‌ك هاووڵاتى پله دوو سه‌ير كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان له بنه‌ڕه‌تدا سه‌قامگير بێت، بۆده‌بێت ببێته سه‌رچاوه‌ى ناسه‌قامگيرى و عێراق به‌ره‌و تائيفى ده‌ڕوات و گه‌ره‌نتى چييه ميليشيا شيعه‌كان له دژى كورد به‌كار نه‌هێنرێت.
روونيشيكرده‌وه، عێراق وڵاتێكى ئه‌وروپايى و كه‌نه‌دا نييه تا رێز له بڕيارى خه‌ڵك بگرێت و ديموكراتى بێت و له به‌رامبه‌ريشدا هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته لانكه‌ى به‌يه‌كه‌وه ژيان و ره‌تكردنه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى و هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه ده‌ژين و هيچ كاتێكيش ره‌خنه له هه‌رێمى كوردستان نه‌گيراوه كه بووبێته هۆى ناسه‌قامگيرى.
ئه‌مڕۆ كوردستان 24 به هاوكارى رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گراف و سه‌نته‌رى پێشخستنى كورد له له‌نده‌ن له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ريفراندۆمه‌وه پانێلێكى له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا ساز كرد.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا و له ميانى چالاكييه‌كان بۆ پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ئه‌نجامدانى راپرسى بڕياره له هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گرافى بريتانيى پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بڵاو بكاته‌وه.
ئامانجى پانێله‌كه خستنه‌ڕووى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه له ناوه‌نده ره‌سمييه‌كانى بريتانيا.
يه‌كه‌م: نه‌ديم زه‌هاوى ئه‌ندامى په‌رله‌مان له پارتى پارێزگاران.
دووه‌م: جاك لۆپرێستى، له پارتى پارێزگارانى بريتانيا.
سێيه‌م: كاروان جه‌مال تاهير نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له بريتانيا.
چواره‌م: نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسى به‌ڕێوبه‌رى گشتى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ راگه‌ياندن و توێژينه‌وه.
پانێله‌كه له لايه‌ن گارى كێنت، به‌رپرسى گرووپى په‌رله‌مانتارانى دۆستى كورده له په‌رله‌مانى بريتانيا.
پێشتريش له ته‌مموزى ئه‌مساڵدا كوردستان 24، له كۆنگرێسى ئه‌مريكا چالاكييه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌نجامدا و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له كه‌سايه‌تى و سياسه‌تمه‌داران و كۆنگرێسمانه‌كانى ئه‌مريكا به‌شدارييان تێدا كرد.
كوردستان 24 به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام رووماڵى چالاكييه‌كانى تايبه‌ت به پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات و هاوكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ستيش چه‌ندين چالاكى جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌دات.