نووسه‌ر و توێژه‌رێكى ئيسرائيلى په‌يامێك ئاراسته‌ى گه‌لى كوردستان ده‌كات

نووسه‌ر و توێژه‌رى ئيسرائيلى و خاوه‌نى كتێبى هۆڵۆكست له‌ چاوى مه‌حمود عه‌باس

K24 – هه‌ولێر:

ئيدى كۆهين، نووسه‌ر و توێژه‌رى ئيسرائيلى و خاوه‌نى كتێبى هۆڵۆكست له‌ چاوى مه‌حمود عه‌باس، له‌ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا په‌يامێكى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى كوردستان كرد و تێيدا پشتيوانى له‌ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى و داوايكرد، خه‌ڵكى كوردستان رۆژى 25ى ئه‌يلوول چاره‌نووسى خۆيان ديار بكه‌ن.

ئيدى كۆهين، له‌ په‌يامه‌كه‌يدا ده‌ڵێت: ئێمه‌ پشتيوانى له‌ خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ين و داواش ده‌كه‌ين، گه‌لى كوردستان رۆژى 25ى ئه‌يلوول بچنه‌ سه‌ر سندووقى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بده‌ن.

هه‌روه‌ها گوتى: بۆ لابردنى ئه‌و سته‌مه‌ مێژووييه‌ى ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى كورد كراوه‌ پێويسته‌ هه‌مووان به‌ به‌ڵێ ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بده‌ن.