مه‌كماسته‌ر: ئێران سودمه‌ندی سه‌ره‌كی دابه‌شبوونی عێراقه
مه‌كماسته‌ر: پێویسته چاوه‌ڕوانبین بزانین چی رووده‌دات
K24 هه‌ولێر:
هێربه‌رت مه‌كماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مریكا عێراق دابه‌ش ده‌كات، رایگه‌یاندووه: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت، پێویسته چاوه‌ڕوانبین بزانین چی رووده‌دات. به‌ڵام ئێمه وایدهبینێن له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و گه‌لی عێراقدایه له عێراقێكی یه‌كگرتوودا بمێننه‌وه، ئێستا كاتی دابه‌شكردنی عێراق نییه، چونكه گه‌ر پارچه‌پارچه‌كرا، سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی رژێمی ئێران و رێكخراوه‌كانی هاوشێوه‌ی داعشه، چونكه هه‌موویان به ئاگاییه‌وه كار له‌سه‌ر ململانێ ئیتنی و تائیفییه‌كانی نێوان عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، رژێمی ئێران توانیوویه‌تی ئه‌و ململانییانه بقۆزێته‌وه‌و كه له نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لانی عیراقدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بخزێنێته ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و دووچاری گه‌نده‌ڵی بكات. له هه‌مانكاتدا، تیرۆریسته توندڕه‌وه‌كان و داعشی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ریی ئیتنی و تائیفی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێبكات و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سامانهكهیاندا بگرێت و خۆی وا وێنابكات كه پارێزه‌ری موسڵمانه سوننه‌كانه. بۆیه باشترین چه‌ك بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه مه‌ترسیداره یه‌كگرتوویی گه‌لانی عێراقه تا پشت به دیدگایه‌كی یه‌كگرتوو ببه‌ستن و له توانایدا هه‌بێت ئاسایش و ئارامی عێراق له به‌رچاو بگرێت".
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، ئێرانی به هۆكاری سه‌ره‌كی چاندنی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێشێلكاری رێككه‌وتنامه ئه‌تۆمییه‌كه تۆمه‌تباركردووه‌و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ (دافنی باراك) كه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن بڵاویكردووه‌ته‌وه، راگه‌یاندووه: "رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه خراپترین رێككه‌وتنه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا، چونكه ئێران پێشه‌كی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه هه‌یبوو".
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: "ئێران له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، په‌نای بۆ بریكار و تۆڕی تیرۆریستی بردووه تا توندوتیژی په‌ره‌پێبدات و سڤیله‌كان بكاته ئامانج، رژێمی ئێرانی كار بۆ چاندنی ئه‌و تۆڕانه ده‌كات و به چه‌كی وێرانكه‌ر پاڵپشتیان ده‌كات، ئێستا زۆر زیاتر له‌و بواره‌دا به ئامانجی به‌ستنه‌وه‌ی ئیران به سووریا و لوبنانه‌وه له كاردایه".