هاری کەین لە پرێمەرلیگ لە کریستیانۆ رۆناڵدۆش باشترە

هاری کەین لە 2017 لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوامە

K24- هەولێر

هاری کەین لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوامە و بەو دووانەی بەرامبەر هەدەرسفێڵد تاون تۆماریکرد، ریکۆردێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی شکاند.

کەین کە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 6 گۆڵی کردووە، تەنیا لەم مانگە 13 گۆڵی بۆ یانەی تۆتێنهام و هەڵبژاردەی ئینگڵاند تۆمارکرد و سەرەڕای ئەوەی لە مانگی ئۆگێست نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات، لە مانگی سێپتێمبەر گرێی بەختی کرایەوە و باشترین ئاستی خۆی پێشکەشکرد.

هاری کەین بەو دوو گۆڵەی لە بەرامبەر هەدەرسفێڵد تۆماریکرد کە تۆتێنهام هۆتسپێرس بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چەندان ریکۆردی تۆمارکرد:

 

  • هاری کەین لە 2017 ژمارەی گۆڵەکانی لە 31 یاری گەیاندە 36 گۆڵ، کە 6 هاتریکیشی لەمساڵدا تۆمارکردووە.
  • هاری کەین لە کۆی ئەو 26 یانەیەی پرێمەرلیگ لە دژیان یاریی کردووە، گۆڵی بەرامبەر 25 یانە کردووە، تەنیا بەرامبەر کاردیف سیتی نەبێت.
  • هاری کەین ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆ (13 گۆڵ لە مارسی 2013) و ریکۆردی لیۆنێل مێسی (13 گۆڵ لە ئۆکتۆبەری 2010) هاوتاکردەوە و 13 گۆڵی لە مانگی سێپتێمبەر تۆمارکرد.
  • هاری کەین ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆی شکاند و لە 123 یاریی پرێمەرلیگ 84 گۆڵی کرد، لە کاتێکدا کریستیانۆ لە 196 یاری 84 گۆڵی تۆمارکرد
ئامارەکانی هاری کەین و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پرێمەرلیگ
ئامارەکانی هاری کەین و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پرێمەرلیگ
  • هاری کەین لە دوایین 6 یاری لە دەرەوەی یاریگەی تۆتێنهام 12 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.
  • هاری کەین لە 2017 لە پرێمەرلیگ 27 گۆڵی تۆمارکردووە
  • هاری کەین لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 9 یاری 9 گۆڵی کردووە و گۆڵێکی درووستکردووە.
  • کەین لە پرێمەرلیگ هاوشانی رۆمێلۆ لۆکاکۆ، ئالڤارۆ مۆراتا، سێرخیۆ ئەگوێرۆ بە 6 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.
ئامارەکانی هاری کەین لە 2017
ئامارەکانی هاری کەین لە 2017