بەوێنە.. پیکێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دا

یانەی بارسێلۆنا داوای دواخرانی یارییەکەی ئەمڕۆی دەکات و لاس پاڵماسیش 'سووکایەتی' بە هەستی کەتەلۆنییەکان دەکات

K24- هەولێر

یانەی بارسێلۆنا داوا لە لێژنەی سەرپەرشتیکردنی لالیگا دەکات یاریی ئەمڕۆی یانەکەی دوابخرێت و یانەی لاس پاڵماسیش لەسەر درێسی یاریی ئەمڕۆی 'سووکایەتی' بە بارسێلۆنا دەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، کەمێک لەمەوبەر ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا گەیشتە یاریگەی کامپ نوو بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا کۆبێتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا کەتەلۆنییەکان، بارسێلۆنا داوای لە رابیتەی لالیگا کردووە یاریی ئەمڕۆیان لە بەرامبەر لاس پاڵماس دوابخرێت، کە وابڕیارە کاتژمێر 17:15 بە کاتی هەولێر لە گەڕی حەوتەمی لالیگا بارسێلۆنا میوانداریی لاس پاڵماس بکات.

ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا
ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا

میدیاکانی کەتەلۆنیا ئاشکرایانکردووە، یانەی لاس پاڵماس لەسەر درێسی یارییەکەی ئەمڕۆی ئاڵای ئیسپانیای داناوە و کەتەلۆنییەکان ئەمە بە 'سووکایەتیکردن بە هەستیان' ناوزەد دەکەن، چونکە پێیانوایە دانانی ئاڵای ئیسپانیا لە رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا راگەیاندنی دژایەتیکردنی هەستی نیشتیمان پەروەری کەتەلۆنییەکانە، بەڵام یانەی لاس پاڵماس ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و گوتەبێژی یانەکە رایدەگەیەنێت، ئەوان وەکو پاڵپشتییەک بۆ یەکگرتوویی ئیسپانیا ئەمەیان کردووە.

درێسی یانەی لاس پاڵماس بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ
درێسی یانەی لاس پاڵماس بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ

جیرارد پیکێ یەکەم یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بوو ئەمڕۆ بەشداریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا بکات و بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا کە هەمیشە پاڵپشتی لە جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا دەکات، لە هەژماری فەرمی خۆی چەند رۆژێک پێش ریفراندۆم داوای لە کەتەلۆنییەکان کردبوو بۆ دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

پیکێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی خۆی لە کاتی دەنگدانی بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی 'دەنگی خۆم دا، ئێمە هەموومان بەیەکەوە بەهێزین، نابێت رێگە لە دیموکراتییەت بگیرێت'.

جیرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی
جیرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی
تویتەکەی پیکێ لەبارەی دەنگدانی بۆ سەربەخۆیی کوتەلۆنیا
تویتەکەی پیکێ لەبارەی دەنگدانی بۆ سەربەخۆیی کوتەلۆنیا
جیرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی
جیرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی