نوێترین زانیاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌ی بارسێلۆنا
"ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا یاری بكات، ده‌بێت سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه"
یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر یانه‌ی لاس پاڵماس له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ كهتهلۆنیایهكان ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یان له ئیسپانیا ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش گرژییه‌كی زۆری دروست كردووه، كارگێرانی بارسێلۆنا داوای دواخستنی یارییه‌كه ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارانی لالیگاش داواكارییه‌كه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1 ئۆكتۆبه‌ری 2017، میدیاكانی ئیسپانیا بۆچوونی جیاواز له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی داوای دواخستنی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كردووه، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه تائێستا ده‌رگه‌ی یاریگه‌ی كامپ نوو نه‌كراوه‌ته‌وه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت یارییه‌كه به‌بێ هانده‌ر بكرێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا هانده‌ران له دژی به‌كارهێنانی توندوتیژی له دژی هه‌رێمه‌كه‌یان فشار بۆ سه‌ر ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن كه یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام نه‌ده‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بكات ده‌بێت بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كه‌ته‌لۆنیا له پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و هانده‌رانی وه‌رزشی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی نێوخۆی وه‌ستاندووه.