سێ بەدبەختترین هاندەری بارسێلۆنا لە جیهاندا

ئەوەی چاوەڕێیان نەدەکرد روویدا

K24- هەولێر

سێ هاندەری بارسێلۆنا تووشی ناخۆشترین دۆخ بوونەوە و بەهۆی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ئەوەی چاوەڕێیان نەدەکرد، روویدا.

ماڵپەڕی ESPN ئاشکرایکردووە، سێ هاندەری ئوستڕاڵی بەهۆی خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ نێیمار داسێلڤا سێ مانگ لەمەوبەر بلیتی یاریی ئەمڕۆی بارسێلۆنایان لە بەرامبەر لاس پاڵماس بڕیبوو، دوای ئەوەی نێیمار لەم هاوینە بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی بارسێلۆنای بەرەو پاریس سانجێرمان بەجێهێشت، ئەو سێ هاندەرە لە بینینی یاریی نێیمار لەنزیکەوە بێهیوا بوون.

سێ هاندەرە بەدبەختەکەی بارسێلۆنا سەرەڕای رۆیشتنی نێیمار لە بارسێلۆنا، بڕیاریان دا گەشتی کەتەلۆنیا بکەن بەلایەنی کەم سەیری یاریی مێسی و هاوڕێکانی بکەن، بەڵام لەمەش بێبەش بوون و بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ریفراندۆمی کەتەلۆنیا، بڕیار درا یارییەکەی بارسێلۆنا و لاس پاڵماس بەبێ هاندەران بەڕێوە بچێت.

گریانی هاندەرێکی بارسێلۆنا بەهۆی رێگەنەدانی هاندەران بۆ چوونە ناو یاریگەی کامپ نوو
گریانی هاندەرێکی بارسێلۆنا بەهۆی رێگەنەدانی هاندەران بۆ چوونە ناو یاریگەی کامپ نوو