وێنە و ڤیدیۆ.. یاریزانانی هەڵبژاردەی بڕازیل دوای یارییەکەی بۆلیڤیا خەریکبوو بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیان لەدەست بدەن

نێیمار: نە ژینگەکە باش بوو نە یاریگەیەکە

K24- هەولێر

یاریزانانی بڕازیل خەریکبوو دوای یارییەکەیان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018 بەرامبەر بۆلیڤیا تووشی هەناسەبڕکێ بن و مەترسی کەوتە سەر ژیانیان.

دوای یارییەکەیان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا کە یارییەکە لە بۆلیڤیا بەڕێوەچوو و هەردوو هەڵبژاردە بە گۆڵێک بەرامبەربوون، نێیمار لە ئینستاگرام وێنەی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بڵاوکردەوە، کاتێک ئۆکسجینیان لەسەر دەمیان داوە و هەناسەبڕکێ بووینە، نیمۆ نووسیویەتی 'ئەمە دۆخی مرۆڤ نییە بەهیچ شێوەیەک، یاریگەیەکی خراپ، ژینگەیەکی خراپ، هیچ شتێک لە شوێنی خۆی نەبوو، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد و یارییەکی باشمان کرد'.

وڵاتی بۆلیڤیا 3600 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و رێژەی ئۆکسجین لەم وڵاتە کەم دەبێتەوە، کە زۆربەی هەڵبژاردەکان لە کاتی یاریکردنیان لە بۆلیڤیا تووشی کیشە بن و ئارجێنتینا لە دوایین یاریی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بۆلیڤیا تووشی شکست بوو.

یاریزانانی هەڵبژاردەی بڕازیل دوای یارییەکەیان بەرامبەر پیڕۆ
یاریزانانی هەڵبژاردەی بڕازیل دوای یارییەکەیان بەرامبەر پیڕۆ
یاریزانانی هەڵبژاردەی بڕازیل دوای یارییەکەیان بەرامبەر پیڕۆ
یاریزانانی هەڵبژاردەی بڕازیل دوای یارییەکەیان بەرامبەر پیڕۆ