بەوێنە..نهێنیی شێوازە سەیرەکەی وێنە یادگارییەکانی هەڵبژاردەی وێلز پێش دەستپێکردنی یارییەکان

لەبری 6 یاریزان تەنیا 3 یاریزان لەدواوە دەوەستن

K24- هەولێر

یاریزانانی هەڵبژاردەی وێڵز بەمشێوازە وێنەی یادگاریی دەگرن و بە ستایلە جیاواز و سەیرەکەیان سەرنجی هەمووانیان راکێشاوە.
بە درێژایی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2018 یاریزانانی وێلز بەم شێوازە سەیرە وێنەی یادگاریی دەگرن و نەریتی هەڵبژاردەکانیان بۆ وێنەی پێش دەستپێکردنی یارییەکان شکاندووە.
یاریزانانی وێلز بەرامبەر جۆرجیا خووەکەی خۆیان دووبارە کردەوە و تاکو ئێستا لەسەر ستایلە سەیرەکەیان بەردەوامن، کە بۆیەکەمجار لە 2002 بەرامبەر ئیتاڵیا یاریزانانی وێلز بەم شێوەیە وێنەیان گرتووە.
یاریزانانی وێلز هەر جارەو بە جۆرێک دەوەستن، بەڵام هیچ کاتێک بە نەریتە گشتییەکە پابەند نابن، کە دەبێت شەش یاریزان لە دواوە بوەستێت و پێنج یاریزانیش لە پێشەوە بن، بەڵکو زۆربەی جار سێ یاریزان لە دواوە دەوەستن و هەشت یاریزانیش لە پێشەوە دەبن.

یاریزانانی هەڵبژاردەی وێلز پێش یاریی بەرامبەر جۆرجیا
یاریزانانی هەڵبژاردەی وێلز پێش یاریی بەرامبەر جۆرجیا

یاریزانانی وێڵز پێیانوایە ئەم شێوازە بەختی باشیان بۆ دەهێنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی لە یارییەکدان سەرکەوتن بەدەست بهێنن، کە تاکو ئێستا لەوەتەی بەم شێوە وێنە دەگرن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018 هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە و لە نۆ یاری چوار سەرکەوتن و پێنج بەرامبەربوونیان بەدەستهێناوە.
گاریس بەیل و هاوڕێکانی لە کۆمەڵەی چوارەم بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی دووەم دێن و چاویان لەوەیە بلیتێکی مۆندیال بەدەست بهێنن و هاوینی داهاتوو لە رووسیا بە شێوازە سەیرەکەیان پێش دەستپێکردنی یارییەکان لەوێش وێنەی یادگاریی بگرن.

ستایلە جیاوازەکەی یاریزانانی هەڵبژاردەی وێلز لەکاتی وێنەگرتن