ئاندریا پێرلۆ وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند
کۆتایی ئەمساڵ بەیەکجاریی لە تەمەنی 38 ساڵی واز لە یاریکردن دەهێنێت
K24- هەولێر
ئاندریا پێرلۆی یاریزانی ئیتاڵی یانەی نیویۆرک سیتی ئەمریکی کۆتایی ئەمساڵ بەیەکجاریی واز لە یاریکردن دەهێنێت و چیدیکە پێ لە تۆپ ناداتەوە.
لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیدا، پێرلۆی 38 ساڵان رایگەیاند بڕیاری داوە لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ نیویۆرک سیتی بەیەکجاریی واز لە یاریکردن بهێنێت، کە کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەمریکیکییەکە کۆتایی دێت.
پێرلۆ لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت 'هەموو رۆژێک کێشەی جەستەییم هەیە، ناتوانم هەموو رۆژێک راهێنان بکەم، پێموایە لە تەمەنێکی وەکو مندا وازهێنانم پێویستە، ناتوانیت تاکو تەمەنی 50 ساڵی بەردەوام بیت، پێویستە کارێکی دیکە بکەم'.
پێرلۆ پێشر لە ریزی یانەکانی ئینتەر میلان، ئەیسی میلان و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی یاریی کردووە و 6 نازناوی سێریا ئەی و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش بووەتە پاڵەوانی مۆندیال.