بۆچی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ وایلێهاتووه؟
هۆكاری راسته‌قینه‌ی گرفته‌كانی تانگۆ
نووسینی: هه‌وراز كاوه
بێگومان هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به خراپترین ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا تێپه‌ر ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی له ئێستادا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی ڕووسیا له پله‌ی شه‌شه‌م و ده‌ره‌وه‌ی گه‌یشتنه به جامی جیهانی، هه‌روه‌ها هه‌موو پێیانوایه مێسی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ره‌سه‌ی تیپی تانگۆیه، به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه، به‌ڵكو ئه‌و به‌شێكی كه‌می گرفته‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌رشان و هۆكار گه‌لی دیكه هه‌ن، كه وایكردووه هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له پایزی ته‌مه‌نیدا بژیت، كێشه‌كانی نێوخۆی یه‌كێتی تۆپی پێی ئارجێنتینا، به‌هۆی گۆڕینی ڕاهێنه‌ران هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زینه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه، له‌وكاته‌وه‌ی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر (سابێلا و تاتا مارتینۆ) ڕۆیشتوون، كۆمه‌ڵێك ڕاهێنه‌ری دیكه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هاتوون و دواتر ده‌ركراون، كه ئه‌وه‌یش وایكردوو هیچ ڕاهێنه‌رێك نه‌توانێت پلانێكی درێژخایه‌ن و پێكه‌وه گونجانی یاریزانه‌كان له‌سه‌ر یاریگا به‌رجه‌سته بكات، بۆیه هه‌ركه‌سێك هاتووه و ڕۆیشتووه كاره‌كانی ئه‌وی دیكه‌ی خاڵی كردۆته‌وه.
ڕاهێنه‌ر لانیكه‌م ده‌بێت بۆ مایهوهكی زۆر و درێژ بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌ركی ئه‌وه ڕۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه چاودێری خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی و یاریزانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بكات، تا بتوانێت له ماوه‌یه‌كی باش‌دا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ده‌سته‌بژێر پێكه‌وه كۆبكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ماونه‌ته‌وه، ژماره‌ی سه‌ركه‌وتن و داتایان له پاڵه‌وانێتییه‌كاندا گه‌وره‌تره.
بۆ نموونه: "تیپی تانگۆ له ده‌می سابێلای ڕاهێنه‌ر ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له 63% بوو، له‌گه‌ڵ تاتا مارتینۆیش له 65% بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ باوزا له 37% بوو، كه‌چی له‌گه‌ڵ سامپاولی له 0% ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له دوو یاریی دۆستانه‌دا براوه‌بووه.
یه‌كێكی دیكه له لاوازی و خراپی ئاستی تیپی تانگۆ نا ڕوونیه له پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی تیپه‌كه‌دا، چونكه هاتنی ئه‌و هه‌موو ڕاهێنه‌ره زۆره وایكردووه گرفت بۆ پێكهاته‌ی كۆتایی و یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان دروست بكات، چونكه ئه‌وان زۆركات پێیان وایه ده‌بێت زیاتر پشت به یاریزانی خولی ناوخۆی و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن كێشه‌ی لاوازی تیپه‌كه یاریزانه پیشهگهرهكانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته سه‌رئێشه بۆ هه‌ردوو بۆچوونه‌كه ئه‌وه‌یه، تا ئێستا هیچ كام له‌و دوو ده‌سته‌یه نه‌یانتوانیوه به ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ستن، یاخود زۆركات هه‌ردوولا به‌هۆی گۆڕانی ڕاهێنه‌ره‌كان پێیان وابووه ئه‌م یارییانه بۆ ڕاهێنه‌ری تازه ته‌نیا تێسته، نه‌ك یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان دیاری بكات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له ماوه‌ی پێنج مانگی پێشوودا نزیكه‌ی (44) یاریزان له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یاریی بكه‌ن، كه ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی قه‌به‌یه، چونكه خۆ له‌م كاته‌دا هه‌ڵبژارده‌كه له‌ماوه‌ی تێستكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ستارهكانیدا نییه، بۆیه تا ئه‌م ساته بینینی ئاستی یاریزانه‌كان له‌سه‌ر یاریگاكان ڕوون نییه، هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه له‌گه‌ڵ یاریزانه هێرشبه‌ره دیاره‌كانه، ئێوه ته‌ماشای هه‌موو ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی هاتوون بكه‌ن، هه‌موو پێیان وایه هیگواین یاریزانی یارییه گه‌وره‌كان نییه، یاخود ئه‌و ته‌نیا ده‌توانێت له دژی تیپه‌كانی (بۆلیڤیا و پیرۆ و ئیكوادۆر) گۆڵ بكات، هه‌روه‌ها ماریۆ ئیكاردی به‌هه‌مان چه‌شنی هاوڕێكه‌ی به‌هۆی له ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌ت دژی ڤه‌نزوێلا دوور خرایه، كه ئه‌وه‌ش كێشه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئارجێنتینا نییه، به‌ڵكو ڕاهێنه‌ر له هێرشبه‌رانی تیپه‌كه به‌رپرسه. له سێ پاڵه‌وانێتی پێشوودا كه تیپی تانگۆ به‌شداربووه، ئه‌وه ناوه‌ڕاستكار و هێرشبه‌ره‌كانی زۆرترین هه‌لی گۆڵكردن و ده‌رفه‌تیان له ده‌ستداوه، كه ئه‌وه‌ش وایكردووه گۆڵكاران تووشی له بیرچوونه‌وه‌ی گۆڵ و په‌ستانی ده‌روونی و كه‌می تهركیزبن، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه میسی بووه به بارگرانی و هه‌موو ته‌ماشای ئه‌و ده‌كه‌ن شتێك بكات، له كاتێكدا به (10) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه كه‌مترین كۆمه‌ك و هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت، بۆیه ئه‌ویش كه‌وتۆته دۆڵێك و هاوڕێكانی له به‌ره‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ یه‌كتری یاریی ده‌كه‌ن، ئێوه ته‌ماشا بكه‌ن چونكه له یانه‌ی بلوگرانه به‌بێ جیاوازی كار بۆ سه‌رخستی میسی ده‌كرێت، له وه‌رزی ئه‌مساڵدا به ته‌نیا ئه‌و (14) گۆڵیكردووه، كه له هه‌موو دهرفتهكانی یانه‌كه‌ی توانیه‌تی سوود وه‌ربگرێت و گۆڵ تۆمار بكات. یاریزانه‌كانی سامپاولی به به‌رده‌وامی له گێمی یه‌كه‌مدا زیاتر خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه گوشار بكه‌ن، كه‌چی كاتێك گێمی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات ئه‌م خواسته كه‌متر به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری نوێ له دوو یاریی پێشوو زیاتر به شه‌ش یاریزانی خولی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌ی یاریكردووه، كه ئه‌وه‌ش جێگای بۆ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌ورووپا نه‌هێشتۆته‌وه، یاخود له پێشوودا ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا زیاتر توانیانه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوی زیاتر به تیپه‌كه ببه‌خشن، له یاریی پیرۆ ئه‌وان (22) جار ده‌رفه‌تیان دروستكرد، كه‌چی ته‌نیا شه‌ش جاریان گه‌یشته نێو گۆڵی تیپی دژ، كه‌واته له ئێستادا تیپه‌كه‌ی سامپاولی گرفتی ونكردنی یاریی و پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان و ده‌رفه‌ت نه‌دان به هێرشبه‌ره گه‌وره‌كانی هه‌یه، چونكه تا ئه‌م كاته ئه‌و وڵاته‌ی لانكه‌ی هێرشبه‌ران و گۆڵكارانه ته‌نیا (16) گۆڵیان له پاڵاوتنه‌كاندا كردووه، كه دوای بۆلیڤیا خراپترین هێڵی هێرشبردانیان هه‌یه.
.jpg)