"ره‌نگه چیرۆكی مێسی به ده‌ردی نێیمار بچێت و شۆكێكی گه‌وره دروست بكات"
مانچێسته‌ر سیتی له گواستنه‌وه‌ی زستانه 400 ملیۆن یۆرۆی بۆ مێسی ئاماده كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه چیرۆكی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا به ده‌ردی نێیمار بچێت و پێشوازی له گرێبه‌سته خه‌یاڵییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بكات و بگه‌ڕێته‌وه لای راهێنه‌ره كۆنه‌كه‌ی كه زۆرترین بیرهوهیان به‌یه‌كه‌وه له مێژوودا نووسیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی ASـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت و هێشتا به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا نوێنه‌كردۆته‌وه.
ئه‌گه‌رچی یانه‌ی بارسێلۆنا پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا له باره‌ی لیۆنێل مێسی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 درێژ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێنه‌كردۆته‌وه و ئه‌وه‌شی نووسیوه: تا وێنه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بارسێلۆنا (بارتۆمیۆ) نه‌بینن، هیچ راستییه‌ك له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی له ئارادا نییه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی چاوه‌ڕوانی بارودۆخی یانه‌كه‌ی ده‌كات و پرسی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌ساردووه و واژۆی له‌سه‌ر هیچ كاغه‌زێك نه‌كردووه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی بكات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بڕی 400 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ئاماده كردووه و به‌ڵێنیشیان به‌و یاریزانه‌داوه كه ده‌ستكه‌وته تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵه‌كانی زیاد بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كه چوونی مێسی به گه‌رێكی نزیك بۆ مانچێسته‌ر سیتی وه‌سف كردووه، به‌وپێیه‌ی مێسی ده‌یه‌وێت بۆ جیهان بسه‌لمێنێت له یانه‌یه‌كی دیكه و خولێكی جیاوازیش ده‌توانێت ببێته سووپه‌ر ئه‌ستێره.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات، تاكه یاریزانه له مێژوودا 5 ناسناوی تۆپی زێرینی بردۆته‌وه، 86 رۆژی دیكه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا كۆتایی دێت و ده‌توانێت له 30/6/2018 به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی بكات.
