سەعدی پیرە: یەكێتی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەكانی نەكردووە

"ھەموو لایەنەكان پێكەوە بڕیاری لێدەدەن"

K24 - ھەولێر

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رەتیكردوە حزبەكەی و ھیچ لایەنێكی دیكە داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەكانی كردبێت.

سەعدی پیرە گوتی: "دواخستنی ھەڵبژاردنەكان لە كوردستان، بە بریاری ھەموو لایەنە سیاسییەكان دەبێ و ھیچ لایەنێك بە تەنیا ناتوانێ ئەو بڕیارەبدات، بە یەكەوە لەگەڵ لایەنەكان دادەنیشین و تاوتوێی ئەو مەسەلە دەكەین، یەكێتی لە بڕیاری گشتی دەرناچێت".

گوتەبێژی یەكێتی لەبارەی دەنگۆی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی لەبارەی دواخستنی ھەڵبژاردنەكان گوتی: "سەرتاپای ھەواڵەكە ناڕاستە و ئەم جۆرە ھەواڵانە متمانە لەنێوان ئێمە و كەناڵەكانی راگەیاندن، ھەر كاتێك بڕیاردرا ھەڵبژاردن دوا بخرێت بە كەناڵەكانی راگەیاندن دەگوترێ، بەڵام لە ئێستادا ئەگەر ناتوانن ھاوكارمان بن، ئەگەر گوڵ نابن دڕكیش مەبن".

لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەعدی پیرە، سوپاسی كەناڵەكانی راگەیاندنی كرد بۆ رووماڵی رێوڕەسمی بە خاكسپاردن و پرسەی مام جەلال.

سەبارەت بە داھاتووی یەكێتی لە دوای مام جەلال رایگەیاند: "دەبێ لە ئێستاوە دانیشین و بەرنامە دابێین، تا لە داھاتوودا كۆنگرە ببەستین، بۆ ئەوەی یەكێتی لەم سەرگەردانییە رزگار بكەین، پرسەی مام جەلال پەیامێكی گرنگ بوو بۆ یەكێتی و ھەموو لایەنەكان، دەبێ یەكێتییەكان باش لێی تێگەیشتبن".

Fly Erbil Advertisment