كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی سه‌ركۆنه‌ی وڵاتانی دراوسێی كوردستان ده‌كات
ترێنت فرانكس: ئەو هەنگاوانه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بەمه‌به‌ستی خۆسەپاندنی بە زۆره به‌سەر کوردستان دا

K24 - هه‌ولێر:
ترێنت فرانکس، کۆنگرێسمانی کۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا، سەرکۆنەی هەڵوێسیتی هاوبەشی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا دەکات بۆ دژایەتییکردنی کورد ده‌كات.
ترێنت فرانكس، كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا له پارتی كۆماری، کورد بە هاوپەیمانی راستەقینە و بە شەڕەفی ئەمریکا ناو دەبات و بەڵینیش دەدات هەرچی لە توانای دابێت بیکات بۆ رێگریکردن لە هەنگاوەکانی ئەم لایەنانە لەدژی کوردستان.
ئه‌و كۆنگرێسمانه ده‌ڵێت: "ئەو هەنگاوانه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان بە خۆسەپاندنی بە زۆر به‌سەر کوردستان وەسف دەکات و داوا ده‌كات وەڵامی ئەم هەڵویستانە بدرێتەوە".