تره‌مپ له بڕيارى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پوتن په‌شيمان ده‌بێته‌وه
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له بڕيارى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن په‌شيمان بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى بلۆمبێرگى ئه‌مريكى له زارى به‌رپرسێكى كۆشكى سپييه‌وه بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له بڕيارى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن په‌شيمان بووه‌ته‌وه.
پێشتر چاوهڕواندهكرا له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كانى ئاسيان له سه‌ر زه‌رياى ئارام و ڤێتنام هه‌ردوو سه‌رۆك كۆببنه‌وه.
بلۆمبێرگ بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌و ميانه‌يه‌دا تره‌مپ ديدارى له‌گه‌ڵ پوتن نابێت.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ پێشتر دووجار نيازى خۆى بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پوتن ده‌ربڕى بوو.
كۆڕبه‌ندى ئاسيان كه تايبه‌ته به‌و وڵاتانه‌ى له كۆڕبه‌ندى ئاسيا و سه‌ر زه‌رياى ئارامن له كۆمه‌ڵگه‌ى گه‌شتيارى دانانگ له ڤێتنام بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌روويانه‌وه پرسى هه‌ڕه‌شه‌كانى كۆرياى باكوور كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له قه‌يرانى سووريا و پرسى سياسى ئۆكرانيا له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه ده‌بن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياندبوو، ئاماده‌كارييه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى پوتن و تره‌مپ به‌رده‌واميان هه‌يه و چاوه‌ڕێى واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.