هه‌سه‌ده: ئه‌لبوكه‌مال به رێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌سه‌د و داعش كۆنترۆڵكراوه
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه داعش هه‌ريه‌ك له ناوچه‌كانى قه‌له‌مون و دێرزوور و مه‌يادينيش چۆڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، داعش له ئه‌لبوكه‌مال له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى نهێنى له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا پاشه‌كشێى كردووه و رێككه‌وتنه‌كه بۆ قه‌له‌مون و دێرزوور و مه‌يادينيشه.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، سه‌رچاوه‌يه‌ك له هه‌سه‌ده رايگه‌ياندووه، چۆڵكردنى ئه‌لبوكه‌مال به‌شێكه له‌و رێككه‌وتنه نهێنييه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د و چه‌كدارانى داعش ئه‌نجاميانداوه.
گوتيشى: به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه داعش هه‌ريه‌ك له ناوچه‌كانى قه‌له‌مون و دێرزوور و مه‌يادينيش چۆڵ ده‌كات.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه، چه‌كدارانى داعش له ئه‌لبوكه‌ماله‌وه پاشه‌كشێيان كردووه بۆ ناوچه‌كانى ريفى دێرزوور.
پێشتر ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى رايانگه‌ياندبوو، ئه‌وان په‌ڕيونه‌ته‌وه خاكى سووريا و هاوكارى سوپاى سووريا و حزبوڵڵاى لوبنان و سوپاى پاسدارانيان كردووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال.