ئێران بنكەی سەربازیی ھەمیشەیی لە سووریا دادەمەزرێنێت
وێنەی جموجۆڵی پاسداران بڵاودەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەكی ھەواڵگری ئەوروپی رایگەیاندووە، سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی ئەلكەسوە، لە 14 كیلومەتری دیمەشقی پایتەخت، خەریكی دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازیی ھەمیشەییە.
ئەو سەرچاوەیە بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی مانگی دەستكرد، جموجۆڵەكانی ئێرانی لەو ناوچانە نیشانداوە كە تیایدا بنكە سەربازییەكەی دادەمەزرێنێت و ئاماژە بە دروستكردنی 12 بینا بۆ شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی و چەند بینایەكی تر بۆ مانەوەی ھێزەكانیان لەو ناوچەیە دەكات.
ئەو بنكە سەربازییەی ئێران بەدووری 50 كیلۆمەتر لە بەرزاییەكانی جۆلانە و پێشتریش بنیامین ناتانیاھوو سەرۆكوەزیرانی ئیسراییل ھۆشداری دابوو لە مانەوەی ھەمیشەیی ھێزەكانی ئێران لە سووریا و لە نزیك سنوورەكانی وڵاتەكەی.