جه‌ستن ترۆدۆ بۆ سه‌رۆكی میانمار: كوشتنی موسڵمانان رابگرن
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان موسڵمانه‌كانی رۆهینگای به چه‌وساوه‌ترین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌سفكردووه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، داوا له ئۆنگ سان سو كی، سه‌رۆكی میانمار ده‌كات، كار له‌سه‌ر راگرتنی كوشتنی موسڵمانانی رۆهینگا بكات.
جه‌ستن ترۆدۆ، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی هاریكاری ئابووری وڵاتانی ئاسیا و زه‌ریای هێمن (ئاپیك)، له شاری دانانگی ڤێتنام، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میانمار كۆبووه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به ئۆنگ سان سو كی گه‌یاندووه، كه دژی ئه‌و توندوتیژیانه‌ن له دژی موسڵمانانی رۆهینگا.
پۆپ رای، نێرده‌ی تایبه‌ت كه‌نه‌دا له میانمار رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ترۆدۆ و سان سو كی، 45 خووله‌كی خایاندووه و تایبه‌ت بووه به باسكردنی كۆمه‌ڵكوژی موسڵمانانی رۆهینگا له میانمار، كه وڵاته‌كه زۆرینه‌ی بوزییه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، پۆپ رای ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه چڕتر بكرێنه‌وه.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی میانمار، كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه له ساڵی 1991 له به‌رامبه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی مه‌ده‌نییانه‌ی خۆی له دژی سیسته‌می ئه‌و وڵاته، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه، له‌و دۆخه "سه‌خته‌ی" وڵاته‌كه‌یدا، هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بخاته‌گه‌ڕ.
له مانگی ئابی رابردووه‌وه، سوپای فه‌رمی میانمار و میلیشیا بوزییه‌كان، تاوانی زۆریان له دژی كه‌مینه موسڵمانه‌كانی رۆهینگا له هه‌رێمی ئاراكان ئه‌نجام داوه و به هه‌زاران موسڵمانییان كوشتووه، به گوێره‌ی ئاماره لۆكاڵی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نزیكه‌ی 826 هه‌زار موسڵمانی رۆهینگا، ئاواره‌بوونه و ئێستا له كامپه‌كانی به‌نگلادیش په‌نابه‌رن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش موسڵمانه‌كانی رۆهینگای به چه‌وساوه‌ترین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌سفكردووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.