سه‌رۆكی فلیپین دان به تاوانه‌كانیدا ده‌نێت
له 16 ساڵیدا له‌به‌ر هۆكارێكی زۆر ساده به چه‌قۆ كه‌سێكم كوشت
K24 - هه‌ولێر:
رۆدریگۆ دۆتێرتی، سه‌رۆكی فلیپین رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشینه‌ی تاوانكاری هه‌یه و چه‌ندین جاریش زیندانیكراوه، دان به‌وه‌شدا ده‌نێت له‌به‌ر هۆكارێكی زۆر ساده، كه‌سێكی داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و كوشتوویه‌تی.
دۆتێرتی ده‌ڵێت: "له رۆژگاری هه‌رزه‌كاری، له به‌ندیخانه ده‌رنه‌ده‌چووم، چونكه به‌هۆی شه‌ڕ و كێشه‌كانم به به‌رده‌وامی بۆی ده‌هاتمه‌وه و زۆر شه‌ڕم لێره و له‌وێ كردووه".
دۆتێرتی دان به تاوانێكی كوشتندا ده‌نێت و ده‌ڵێت: "له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا، دوای درووستبوونی مشت‌ومڕ و شه‌ڕ، كه‌سێكم دایه به‌ر چه‌قۆ و كوشتم، هه‌موو ئه‌وه‌ش له به‌ر سه‌یركردنێكی ساده".
له میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی فلیپینی له شاری دانانگی ڤێتنام، دۆتێرتی هه‌ڕه‌شه‌ی له بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بانده مافییهكان كرد، هاوكات به‌رگری له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شی كرد كه له دژی ئه‌و گرووپانه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
دۆتێرتی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژایه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شی ده‌كه‌ن، به "منداڵی بێ ڕه‌وشت" وه‌سفیكردوون و رایگه‌یاندووه، گورزێكی یاسایی و به‌هێزیان لێده‌دات.
دۆتیرتی له ساڵی 2016 وه‌ك سه‌رۆكی فلیپین هه‌ڵبژێردرا و یه‌كێك له بهرنامهكانیشی له‌ناوبردنی بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوو، كه هه‌ڕه‌شه له‌م وڵاته ده‌كات و هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌شی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستپێكردووه.
پۆلیسی فلیپین ئاشكرای ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی دۆتێرتی بووه‌ته سه‌رۆكی وڵات، نزیكه‌ی 3967 كه‌س له بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان كوژراون و نزیكه‌ی 2290 كه‌سیش له بازرگانانی ئه‌و ماددانه له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانه‌وه كوژراون.
دۆتێرتی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییه له وڵاته‌كه‌ی و فلیپینییهكانیش ئاماژه به باشتربوونی دۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تیش كه له دژی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بانده مافیاییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌ستپێكردووه.