هه‌وڵ بۆ لابردنی ڤیزا له نێوان عێراق و ئێران ده‌درێت
ئێران رێوشوێنی پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
حوسێن زولفه‌قاری، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئێران، بۆ كاروباری ئاسایش و پۆلیس رایگه‌یاند، لابردنی ڤیزا له نێوان عێراق و ئێران كارێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی، له زاری زولفه‌قاری بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێران رازییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و دوو وڵاته به بێ ڤیزا هاتووچۆ بكه‌ن و بۆ سه‌ردانیكردنییان پێویست به وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته نه‌كات.
زولفه‌قاری ئاشكراشی كرد، ئێران رێكاره پێویسته‌كانی ئه‌و پرسه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و عێراقیش بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری تایبه‌ت به‌و پرسه جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه، زۆربه‌ی سه‌ردانه‌كانی هاووڵاتی له نێوان عێراق و ئێران، بۆ سه‌ردانیكردنی شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه "العتبات المقدسة"یه، بۆیه پێویسته ئاسانكردنی بۆ ئه‌و سه‌ردانانه بكرێت.
تا ئێستاش حكوومه‌تی عێراق هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه و نازانرێت لادانی مه‌رجی پێدانی ڤیزا ته‌نها بۆ سه‌ردانیكارانی شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه ده‌بێت، یان ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بۆ كار و مه‌به‌ستی دیكه هاموشۆ ده‌كه‌ن.