حه‌شدی شه‌عبی رێگه نادات ئاواره‌كانی رۆژئاوای نینه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه شوێنهكانییان
په‌رله‌مانتارێكیش په‌یامێك ئاراسته‌ی عه‌بادی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند گرووپێكی سه‌ر به میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی، رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه و نوێنه‌رێكی پارێزگاكه‌ش په‌یامێك ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.
به گوێره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌دلوول جه‌ربا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چه‌ند گرووپێكی حه‌شد رێگه‌یان نه‌داوه ئاواره‌كانی قه‌زای به‌عاج و شارۆچكه‌ی قه‌یره‌وان و چه‌ند گوندێكی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
جه‌ربا داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كردووه، رێگه له هه‌ر گرووپێكی ئه‌و میلیشیایه بگرن كه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و نوێنه‌ره راشیده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بابه‌تیكی مرۆییه و پێویست ناكات له‌گه‌ڵ پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان تێكه‌ڵ بكرێن و موزایه‌ده‌یان پێوه‌بكرێت.