به‌حره‌ين: ئێران بووه‌ته مه‌ترسييه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌كه
هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى هێڵى نه‌وتى نێوان سعووديه و به‌حره‌ين، پيلانێكى ئێرانييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين خالد بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌ليفه رايگه‌ياند، ئێران بووه‌ته مه‌ترسييه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
ئال خه‌ليفه گوتيشى: هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى هێڵى نه‌وتى نێوان سعووديه و به‌حره‌ين، پيلانێكى ئێرانييه به ئامانجى ترساندنى هاووڵاتيان و زيان گه‌ياندن به پيشه‌سازى نه‌وتى جيهان.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌حره‌ين بڵاويكرده‌وه، هۆكارى سووتان و ته‌قينه‌وه‌ى هێڵێكى نه‌وتى نێوان سعووديه و به‌حره‌ين، كرده‌وه‌يه‌كى تێكده‌رانه و تيرۆريستى ترسناك بووه و ئه‌مڕۆ توانرا ئاگرى هێڵه نه‌وتييه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياند، تيمه‌كانى به‌رگرى شارستانى به‌حره‌ين توانيان له كاتێكى زۆر كه‌مدا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، دواى لێكۆڵينه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ئاگر و ته‌قينه‌وه‌يه بكه‌رێكى له پشته‌وه‌يه.