حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئوسامه نوجێفی: تۆ كه‌سێكی شكست خواردووی
حه‌شدی شه‌عبی: سووربوونی ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق كێشه‌ی زۆر درووست ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مه‌عین كازمی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و به تێكه‌ڵكردنی لاپه‌ڕه‌كان و ده‌ركه‌وتنی وه‌ك كه‌سێكه سیاسی تۆمه‌تبار كرد.
كازمی گوتی: "ئوسامه نوجێفی هه‌وڵ ده‌دات دوای شكسته‌كانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا، لاپه‌ڕه‌كان تێكه‌ڵ بكات و دووباره خۆی وه‌ك كه‌سێكی سیاسی ده‌ربخاته‌وه"، هه‌روه‌ها گوتی "پێشتریش سیاسه‌تی له‌مجۆره بووه هۆی ئه‌وه‌ی موسڵ و خه‌ڵكه‌كه‌ی راده‌ستی رێكخراوی داعش بكرێت".
مه‌عین كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "مه‌به‌ستی نوجێفی له میلیشیای ئێرانی حه‌شدی شه‌عبیه" و گوتی: حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراق و هۆشداری ئه‌وه‌یدا "مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه كه دوای نه‌مانی داعش هێزه بیانیه‌كان له عێراق بمێننه‌وه".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش له عێراق كازمی جه‌ختیكرده‌وه "پێویسته ئه‌و هێزانه عێراق جێ بهێڵن و نابێت هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیشیان لێره بمێنێت، سووربوونی ئه‌مه‌ریكاش بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق كێشه‌مان بۆ درووست ده‌كات".
پێشتر ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو، له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكی ئێرانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی بۆ گه‌لی عێراق به‌دواوه ده‌بێت، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، عێراق ده‌كه‌وێته سه‌ر تیره‌ی جه‌نگی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌م لێدوانه‌ی نوجێفی له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن هاتووه و رایگه‌یاندبوو "هێزی ئه‌مه‌ریكی و حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیای سه‌ر به ئێران به چڕی له‌ناو خاكی عێراق بڵاوبوونه‌وته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێز و گروپانه له شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌كارهێنران، كاره‌سات روو ده‌دات و خه‌ڵكی عێراق ده‌بێته سووته‌مه‌نی ئه‌و جه‌نگه".
نوجێفی جه‌ختیشی كردبۆوه " ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراقی رازی بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی رۆڵی خۆیان له رێگریكردن له‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه له‌ناو خاكی عێراقدا بگێڕن، چونكه هه‌ریه‌ك له ئێران و ئه‌مه‌ریكا بیانه‌وێ هه‌ره‌شه لهبهرامبهركهیان بكه‌ن، ئه‌وا گمانی تێدا نییه ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه به‌سه‌ر خاكی عێراقدا ده‌ڕوات".