کارڤاخال بۆ دێربی مەدرید ئامادەیە
لەمەودوا کارڤاخال دەتوانێت بەشداریی یارییەکان بکات
K24- هەولێر
دانی کارڤاخال بە تەواوەتی لە نەخۆشییەکەی چاکبووەتەوە و دەتوانێت هەفتەی داهاتوو بەشداریی یاریی دێربی مەدرید بکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پزیشکەکانی یانەی ریال مەدرید گڵۆپی سەوزیان بۆ کارڤاخال هەڵکردووە و ئەم بەرگریکارە ئیسپانییە کە لەوەتەی 30ی سێپتێمبەرەوە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە لە یاریکردن دابراوە و سەرەتا مەترسی ئەوە هەبوو بەیەکجاریی لە یاریکردن داببڕێت.
کارڤاخال ئێستا بەبێ هیچ کێشەیەک راهێنانەکانی دەکات و بۆ یاریی دێربی مەدرید ئامادە دەبێت و بەشداریکردنی لە یارییەکە دەوەستێتە سەر بڕیاری زینەدین زیدان، کە وابڕیارە شەوی شەممە کاتژمێر 22:45 لە گەڕی دوازدەمی لالیگا ریال مەدرید ببێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

