ناتانیاهۆ بۆ ئێران: ئهگهر پێویست بكات بهتهنیا رووبهڕووتان دهبینهوه
ناتانیاهۆ دهڵێت ئامانجی سەرەکی ئێران لەناوبردنی ئیسرائیلە بهڵام ئێمە رێگە بەم کارە نادەین
K24- ههولێر:
له لێدوانێكی تهلهفزیۆنیدا، بنیامین ناتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئێران بەرپرسە لە ناکۆکیەکانی ھەموو رۆژھەڵاتی ناوەراست لە یەمەن, عێراق, سوریا و لوبنان.
دەشڵێ: ئێمە تەنھا نین کە لە قەبارەی ھەرەشەکانی ئێران تێدەگەین، وڵاتانی دیکەي عەرەبی وەکو سعودیە, ئیمارات, میسر و زۆر وڵاتی دیکەی عەرەبیش ھەروەکو ئێمە لە ھەرەشەکانی ئێران دەروانن و ئەمەش تێراونینێکی دروستە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ھۆشداری دەدات کە ئێران دەخوازێت بنکەی سەربازی زەمینی, ئاسمان و دەریایی بەردەوام لە سوریا دابمەزرێنیت. ئامانجی سەرەکی لەناوبردنی ئیسرائیلە و ئێمە رێگە بەم کارە نادەین.
لەسەرمان پێویست پێکەوە کاربکەین بۆ رێگرتن لە کارە دوژمنکارەکانی ئێران و ھەڵمەتە تیرۆریستیەکانی بۆ سەر تەواوی جیھان و بەدەستھێنای چەکی ئەتۆمی.
ناتەنیاھۆ جەختدەکاتەوە، ئەگەر ناچاربین دەتوانین ئەو کارە بە تەنھا بکەین و رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی, سوریاش بکاتە بنکەیەی سەربازی بۆ خۆی.