سعودیا بۆ ئێران: چیتر دان به‌خۆماندا ناگرین!
عادل جوبێر: ئێستا ئێمه له له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حزبوڵڵاینه و به ئێرانیش ده‌ڵێین سنووری خۆت به‌زاند
K24- هه‌ولێر:
عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیا، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، ئێستا شانشینی سعودیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له‌سه‌ر هێڵه, بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حزبوڵڵاى لوبنانى. هه‌وره‌ها گوتی، وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوی باشی له‌مباره‌یه‌وه ناوه و به‌ئێرانیش ده‌ڵێت، ئه‌وان چیتر به‌رامبه‌ر به دوژمنكاریه‌كانی تاران دان به‌خۆیاندا ناگرن.
جوبێر جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته حزبوڵڵا به‌زووترین كات چه‌كه‌كه‌ی دابنێت و ببێت به حزبێكی سیاسی، بۆئه‌وه‌ی لوبنانیش سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ببینێت، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، له‌ئێستادا حزبوڵڵا بووه‌ته لقێكی سوپای پاسدارانی ئێران و به فه‌رمانی تاران ده‌جووڵێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه نیازی وڵاته‌كه‌شی بۆ لێدانی ئێران نه‌شارده‌وه و گوتی، ئێمه تۆڵه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و دوژمنكاریانه له‌ئێران ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر به سعودیه ده‌یكات.
جوبێر گوتی "هه‌رچه‌ند سه‌یری بابه‌ته‌كه بكرێت، زیاتر تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه رۆژ به‌ڕۆژ دوژمنكاریه‌كانی ئێران بۆ سعودیه زیاتر ده‌بێت، بۆیه ئێمه‌ش تۆڵه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ینه‌وه و به تاران ده‌ڵێین، چیتر ناتوانین دان به‌خۆماندا بگرین".