هه‌فته‌ی داهاتوو شای سعودیا كورسیه‌كه‌ی بۆ شازاده‌ی جێ‌نشین چۆڵ ده‌كات
له‌سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه‌وه به ده‌ستگیركردنی زیاتر له 40 شازاده و وه‌زیر به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی هه‌ندێك له ئاماژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌دیار كه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ـی به‌ریتانی، له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خێزانی شاهانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه گواستیه‌وه، له هه‌فته‌ی داهاتوودا شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه و كورسی شاهانه بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كورێ جێ ده‌هێڵێت.
وه‌ك له رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شا سه‌لمان، ده‌رفه‌تی زیاتر به محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێ‌نشین ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سعودیه بسه‌پێنێت، كه له‌سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه‌وه به ده‌ستگیركردنی زیاتر له 40 شازاده و وه‌زیر به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، هه‌ندێك له ئاماژه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌دیار كه‌وتبوون".
ئه‌مه له‌كاتێكدا، به‌م دوواییانه ریاز هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ستگیركردنی كه‌سانی ناسراو به‌خۆیه‌وه بینی، كه له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا یه‌كه‌م جار بووه و، تێیدا هه‌ریه‌ك له شازاده موتعه‌ب وه‌زیری پاسه‌وانی نیشتیمانی، عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز كوڕی شای كۆچكردوو، وه‌لید بن ته‌لال بزنسمانی ملیاردێر، تركی بن عه‌بدوڵڵا شازاده‌ی ناوچه‌ی ریازی پێشوو، وه‌لید ئیبراهیم خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی ته‌له‌فزیۆنی "ئێم بی سی" ده‌ستگیر كران.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی خۆی بۆ ده‌یلی مه‌یل ئاشكرا بكات رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌دا هیچ شتێكی گه‌وره روونه‌دات، ئه‌وا له هه‌فته‌ی داهاتوودا شا سه‌لمان محه‌مد بن سه‌لمانی كوڕی وه‌ك شای وڵاته‌كه‌ی ده‌ناسێنێت".
هه‌وره‌ها گوتی "شا سه‌لمان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی وێنه‌یی ده‌مێنێته‌وه و هه‌مان ئه‌و رۆڵه‌ی ده‌بێت كه ئێستا له به‌ریتانیا به‌ده‌ست "ئێلیزا بیس"ی شاژنه‌وه‌یه"، گوتیشی ناسناوی خادمول حه‌ره‌مه‌ین له‌پاڵ ناوی شا سه‌لمانه‌وه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
به‌م دوواییانه تێبینی زۆری ئه‌وه كراوه، ده‌ركه‌وتنی شای سعودیه له بۆنه فه‌رمیه‌كاندا سنووردار بووه، به‌تایبه‌ت له پێشوازیكردنی سه‌رۆكی وڵاتانی جیهاندا، وێڕای ئه‌وه‌ی كه شا سه‌لمان له‌هیچ گه‌شتێكیشدا نه‌بووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش، كاتێك ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی سعودیه‌ی كرد، شا سه‌لمان نه‌چوو بۆ پێشوازیكردنی له فرۆكه‌خانه‌ی ریاز، به‌ڵكو له بری ئه‌و، محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێ‌نشین پێشوازی له ماكرۆن كرد.