بۆ به‌رگرتن له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆده‌بنه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ناكات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/11/2017 وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر داوای سعوودیه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بۆ باسكردنی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆڵی ئێرانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سازده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌گوێره‌ی راپۆرتێك، چه‌ند كاتژمێریك پێش كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌ركه‌وتووه كه ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، به‌شداریی تێداناكات.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سعوودیه رایگه‌یاندووه "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ باسكردنی ئه‌و هۆكارانه‌یه كه رێگه له دهستێوهردنهكانی ئێران له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گرێت و هه‌وڵدانه بۆ رێگه‌گرتن له‌و ده‌ستوه‌ردانانه كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاسایش و ئاشتی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، به‌حره‌ین و كوه‌یت و ئیمارات، پاڵپشتی داواكارییه‌كه‌ی سعوودیه‌یان كردووه تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بكرێت".
كۆبوونه‌وه‌كه هاوكاتی گرژبوونی زیاتری نێوان ئێران و سعوودیه‌یه، به‌تایبه‌تی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه به مووشه‌كی بالیستی ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كرایه ئامانج و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ رۆڵی راسته‌وخۆی ئێران له‌و كرده‌وه‌یه راكێشا. هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی "دهستهوهردانهكانی ئێران و بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی" سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌وه ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.