بەفەرمی.. رامۆس ناچێتە قوبرس و بەرامبەر ئەپۆیل نیقۆسیا یاریی ناکات
زیدان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی سبەی ئاشکراکرد
K24- هەولێر
سێرخیۆ رامۆس بەهۆی شکانی لووتی لە یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید ناچێتە قوبرس و سبەی بەرامبەر ئەپۆیل نیقۆسیا لە گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یاریی ناکات.
زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی ئەپۆیل بەفەرمی راگەیاندووە و رامۆس ناوی لە لیستەکەدا نییە و ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە کە شەوی شەممەی رابردوو لە دێربی مەدرید لووتی شکا و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا، لەگەڵ شاندی یاریزانانی یانەکەی ناچێتە قوبرس و لە مەدرید دەمێنێتەوە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی مارکا رامۆس بۆ هەفتەی داهاتوو بەرامبەر مالەگە ئامادە دەبێت، چونکە رامۆس نەشتگەرگەری ئەنجام نادات و لە کاتی یارییەکان ماسک دەپۆشێت.
لە لیستی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئەپۆیل نیقۆسیا، ناوی کەیلۆر ناڤاس و گاریس بەیل نابینرێت، کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕاون.
